سەردێڕ:

کەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت؟

PM:05:44:08/08/2021

52460 جار خوێندراوەتەوە

سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، سێیەکی کۆتایی مانگی تەممووز لە وڵاتدا زۆر گەرم بوو، پێشبینی دەکرێت دە رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلولدا گەرماکە کۆتایی بێت.


سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عێراقی، رایگەیاند:"هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هاوین و زستاندا بە وەرزی بارانبارینەوە نییە، هەر وەرزێک سیستمی تایبەت بە خۆی هەیە."

باسی لەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا پێشبینیە سەرەتاییەکان بۆ زستان بڵاونەکراونەتەوە.

عەتیە دەربارەی گەرمی عێراق، پێشبینی دەکات، "تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب پلەکانی گەرما تاوەکو ٥٠ پلەی سلیزی بەجێگیری بمێنێتەوە"

ئەمە لەکاتێدایە، بەپێی ماڵپەڕیEldoradoweather کە تایبەتە بە پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان، ناوچەی جەهرا لە وڵاتی کوەیت لە ڕیزبەندی یەکەمدایە کە بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە بە ٥٠ پۆینت یەک پلەى سلیزی.

هەر ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند، "بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان تاوەکو کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ".













گەلەری