سەردێڕ:

تەندروستیی جیهانی: ساڵانە نزیکی سێ ملیۆن کەس بەهۆی خواردنەوەی ماددەی کحولی گیانلەدەستدەدەن

AM:08:33:11/05/2022

3112 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئەنجامی خواردنەوەی ماددە حکولییەکان گیان لەدەستدەدەن و رێژەی مردن بەمەی لە جیهاندا ٪٥ی تێکڕای هۆکارەکانی مردن پێکدەهێنێت.


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا کە لەبارەی رێژەی گیانلەدەستدان بە ماددە حکولییەکان بڵاویکردووەتەوە باسی لەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٪١٣،٥ی گەنجانن.

راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەژێر ناوی ''کەمکردنەوەی زیانەکانی مەی بە رێکخستنی بەبازاڕکردن و رێکلامی نایاسایی''ـە و باس لە کاریگەرە نەرێنییەکانی مەی خواردنەوە دەکات، لەگەڵ ناساندنی بەرهەمەکانی مەی کە بوونەتە نموونەیەکی خراپ لە جیهاندا.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، گەنجانیش کەوتوونەتە بەر کاریگەری نەرێنیی مەی و ساڵانە ٪١٣،٥ی ئەوانەی بەهۆی مەی خواردنەوە گیان لەدەستدەدەن گەنجانی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٩ ساڵن.

راپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرفراوانبوونی میدیای دیجیتاڵی کارئاسان بووە لە ناساندنی بەرهەمەکانی مەی و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، بەتایبەتی لە چالاکییە وەرزشییە گەورەکاندا، رێکلام و ناساندنی بەرهەمەکانی مەی زۆر بەدی دەکرێت. لە فیلمە سینەماییەکاندا، رێکلامکردن و ناساندنی بەرهەمەکانی مەی زیادی کردووە، هەر لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تا ٢٠١٥ لە نیوەی ١٠٠ فیلمدا کە زۆرترین تەماشا دەکرێن رێکلام بۆ بەرهەمەکانی مەی دەکرێت.













گەلەری