سەردێڕ:

بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی ئێسکەکانت ئەم چەند رێنماییانە جێبەجێ بکە

PM:07:17:09/05/2022

6008 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ئێسکەکان نەرمتر و لاوازتر دەبن و چڕی خۆیان لەدەست دەدەن، ئەمەش وادەکات بە تێپەڕبونی کات زیانیان پێ بگات.


بەگوێرەی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینک، ئاماژە بە چەند رێنماییەک کراوە کە یارمەتیدەرن لە کەمبوونەوەی پوکانەوەی ئێسکەکان و چڕی ئێسك باشتر دەکەن، کە ئەمانەن:

١. بڕێکی زۆرتر سەوزەوات بخۆ

سەوزەواتەکان باشترین سەرچاوەن بۆ ڤیتامین C ، کە یارمەتی دەرە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دروستکردنی خانەکانی ئێسک و کانزاکانی بەشدار لە خانەکان دا.

٢. ڕاهێنانەکانی بەهێزبوون ئەنجام بدە

راهێنانە وەرزشیەکان بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کێشەکانی جومگەیان هەیە زۆر گرنگە، گرنگترینیشیان راهێنانەکانی بەرگری کردنن، لەسەرەتاوە دەبێت بە سادەیی دەست پێبکرێت تا رێگری لە ماندوبوونی ماسولکەکان بگیرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە ڕاهێنانەکان وەربگرێت دەبێت تەرکیز بکرێتە سەر تەکنیکەکان و هەناسەدانی گونجاو، بۆ ئەمە دەبێت لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا راوێژ بکەیت.

٣. ڤیتامین D بخۆن

زۆربەی کەسانی بەتەمەن، بۆ مژینی کالسیۆم رۆژانە پێویستیان بە هەزار بۆ دوو هەزار یەکەی ڤیتامین دی هەیە، چارەسەرەکان بەشێووەی حەب کە تێکەڵی پێکهاتەی کالسیۆم و ڤیتامین D بکرێن ئەم کێشەیە چارەسەر ناکات، زۆربەی ئەو کەسانە پێویستە زیاتر خۆیان بدەنە بەر تیشکی هەتاو و پاشان خواردنی خواردنە تەواوکاریەکانی ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێداویستییە.

٤. وەرزشەکانی دابەزینی کێش ئەنجام بدە

بەو وەرزشانە دەوترێت کە جوڵەیەکی زۆریان تێدادەکرێت و کاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر بەهێز بوونی جەستە و ئێسک، لەوانە راکردن، پیاسە کردن بە خێرایی، سەرکەوتن با پلیکانەدا، فیتنێس، وەرزشەکانی وەک تۆپی باسکە و تێنس، بەڵام بۆ کەسانی نەخۆش دەبێت پێشتر ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.

٥. دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و جگەرە و نێرگەلە:

بێ گومان ئەمانە کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی چڕی ئێسکەکان، ئەگەر ئێستا بەکارهێنەری هەریەکێک لەمانەیت پلانی وازهێنان دابنێ.

٦. تێستی چڕی ئێسک بکە

پزیشکەکان دەتوانن بە سوود وەرگرتن لە تیشکی ئیکس-ڕەی و پشکنین بەناویDXA بە ئاسانی و بێ هیچ ئازارێک وێنەی تەندروستی و چڕی ئێسکەکان بگرن، ئەم تێستانە بڕی چڕی مادە کانزاییەکانی ئێسک دەردەخەن و ئەگەری توشبوون بە پوکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک پێشوەختە دیاری دەکرێت و دەتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت، ئامۆژگاری ژنان دەکرێت دوو ساڵ دوای نائومێدبوون ئەم تێستە بکەن، هەروەها بۆ ژنان و پیاوانی کە نەخۆشیەکانی تایبەت یا جۆرە چارەسەرێکی تایبەت بەکاردەهێنن بۆ نموونە "سترۆیدەکان".

٧. چارەسەرە دەرمانیەکان لەبەرچاوبگرن

ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا پێویستە چارەسەرە هۆرمۆنیەکان بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئیسترۆجین کە پوکانەوەی ئێسکەکان کەم دەکاتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی توشبوون بە پوکی ئێسک یاخود نەخۆشیەکانی تری تایبەت بە ئێسک بۆ ڕێگریکردن لە شکانی ترسناکی ئێسکەکانی ڕان و ستونی بڕبڕەکان پێویستە ڕاوێژ بە پسپۆڕی تایبەت بکرێت دەربارەی چارەسەرەکانی وەک فۆسفات ، تریپاراتاید و دینوسوماب . بەڵام پێویستە ئەوە بزانن هیچ کام لە چارەسەرە دەرمانیانە بەبێ بەکارهێنانی ڤیتامین D و کالسیۆم سوودێکی وایان نابێت.













گەلەری