سەردێڕ:

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی تالاسیمیایە

PM:05:24:08/05/2022

13284 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەشتی ئادار رۆژی جیهانی تالاسیمیایە و لە سەرتاسەری جیهان و لەلایەن رێکخراوە تەندروستییەکانەوە هۆشداری دەربارەی ئەم نەخۆشییە بڵاو دەکرێنەوە هەڵمەتی خۆپاراستن لێی رێکدەخرێت.


ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار لە لایەن پانۆس ئیگلزۆس دامەزرێنەری کۆمەڵەی نێودەوڵەەتی تالاسیمیاوە لە ساڵی١٩٩٤ بە رۆژی جیهانی ئەو نەخۆشییە دیاریکرا بە هۆی ئەوەی کوڕەکەی لەم رۆژەدا بەو نەخۆشیە گیانی لەدەستدا.

لەمڕۆژەدا توشبوانی تالاسیمیا بەیەکەوە کۆدەبنەوە و کۆمەڵە و دەستە پزیشکییەکانیش رێنمایی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە بڵاودەکەنەوە.

هاوکات ئەو کەسەی توشی ئەم نەخۆسییە دەبێت رێژەیەکی کەمتر خرۆکەی سوری تەندروست لە خوێنیدا هەیە و بەمەش رێژەیەکی کەمتر لە هیمۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە.

هاوکات، تالاسیمیا یەکێکە لە دیارترین نەخۆشییە بۆماوەییەکان کە لە باوکانەوە بۆ منداڵەکانیان لە رێی بۆهێڵەکانیان دەگوازرێتەوە.

ئەم نەخۆشییە سێ جۆری هەیە ئەوانیش ، تالاسیمیای ئەلفا، تالاسیمیای بێتا، تالاسیمیای دەڵتا.

نیشانەکانی تالاسیمیا چیین؟

بەشێک لەو منداڵانەی تووشی تالاسیمیا دەبن، هەر لەگەڵ لەدایک بوونیاندا نیشانەی نەخۆشییەکە لە تەمەنی یەک ساڵ بو دوو ساڵدا، نیشانەکانیشی وەک : بێتاقەتی، بێهێزی، زەردویی، گەشەی هێواش، ناڕێکی ئێسکەکانی رووخسار، نەخۆشییەکانی دڵ و زیادبوونی ماددەی ئاسن لە لەشدا.

دەکرێت ئەگەرەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە کەمبکرێتەوە، ئەویش بە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و بۆماوەیی، کە دیاریدەکەن کێ نەخۆشە و کێ هەڵگری نەخۆشییەکەیە، هاوکات، پشکنینی کاتی دوگیانیش دەکرێت دیاری بکات ئایا کۆرپەکە تووشبووە یان نا.













گەلەری