سەردێڕ:

بەم هەنگاوە سادانە سیستمی خەوت رێک بکەرەوە

AM:08:33:03/05/2022

7456 جار خوێندراوەتەوە

دروستی خەوتن وەک خوو و ڕاهێنانێک پێناسە دەکرێت کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دڵنیابوون لە خەوی تەندروست، هەروەها تەندروستی خەوی لاواز دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کێشەکانی وەک بێخەوی، خەمۆکی، فشار و هتد.


ماڵپەڕی "یوم سابع" لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندیک رێگەی ئاسانی ئاشکرا کردووە بۆ باشترکردنی سیستەمی خەو، کە ئەمانەن:

بەلایەنی کەمەوە چوار کاتژمێر پێش خەوتن لە کافاین دوور بکەوەرەوە.

-لەدوای خواردنی ژەمێکی قورس مەخەوە یەکسەر.

-ڕاهێنان بکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جەستەت گونجاو و چالاک دەمێنێتەوە.

-پەیڕەوی ڕێجیمێکی تەندروست بکە کە دەتوانێت مەترسی کێشەی خەوتن کەم بکاتەوە.

-کوژاندنەوەی هەموو ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەکاتی خەوتندا، چونکە بەرکەوتنی رووناکی شین دەتوانێت خەو دوابخات.

-پاراستنی ژینگەیەکی تەندروست و ئاسوودە لە ژووری نوستن بۆ ئەوەی جەستە و مێشکت پشوو بدەن.

-خۆت بەدوور بگرە لە سەرخەوشکاندنێکی درێژ لە دوانیوەڕۆ یان ئێواراندا.

-دەستکەوتنی ڤیتامین C لە تیشکی خۆرەوە، کە دەتوانێت یارمەتی ڕێکخستنی تەندروستی رۆژانەت بدات.

-دواکەوتنی خشتەی خەوتن، کاتێک دیاریبکە و هەوڵ بدە پێوەی پابەندبیت بۆ خەوتن.













گەلەری