سەردێڕ:

ئەمڕۆ دوو دیاردەی گەردوونی روودەدەن کە یەکێکیان دەگمەنە

PM:03:57:30/04/2022

13256 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکا رایگەیاند، خۆرگیرانی نیمچەیی روودەدات و دەتوانرێت لە کیشوەری بەستەڵەکی باشور و ئەمریکای باشور و زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسییەوە ببیندرێت. هاوکات، ماڵپەڕی سپەیس بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ لە کۆتایی مانگی رەمەزاندا دیاردەی دەرکەوتنی مانگی رەش روودەدات".


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ناسای ئەمریکا رایگەیاند، جیهان بینەری خۆرگیرانی نیمچەیی دەبێت کە گەردوونناسەکانی ناسا خۆیان لە ئەمریکا ناتوانن بیبینن.

ئاماژەی بەوەداوە، خۆرگیرانی نیمچەیی لە کاتژمێر ٢ و ٤٥ خولەکی دوانیوەڕۆ بەکاتی ئەمریکا دەستپێدەکات. دەشڵێت، لە زۆرترین ئەگەریشدا دیاردەکە لە کاتژمێر ٤ و ٤١ خولەکی دوانیوەڕۆوە دەبێت، بەمەش لە کاتژمێر ٦ و ٣٧ خولەک کۆتایی پێدێت.

ناسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دیاردەی خۆرگیرانی نمیچەیی لە کیشوەری بەستەڵەکی باشور و ئەمریکای باشور و زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسییەوە دەبینرێت.

خۆرگیران کاتێک روودەدات کە مانگ بکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە. لەم دۆخەشدا، ئەگەر بتەوێت لە زەوییەوە بیبینیت، مانگ بە رێژەیەک رووی خۆر دادەپۆشێت.

دیاردەی خۆرگیران شێوەکی مانگ ئاسا دەدات بە خۆر و دیمەنی خۆر جیاواز دەبێت بەپێی ئەو گۆشە و ناوچەیەی تەماشای دیاردەکەی پێدەکرێت لەسەر زەوی.

بە گوێرەی ناسا، ئەگەربێت لە بەشی باشوری ئەمریکای باشورەوە سەیری دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەییەکە بکرێت، ئەوا مانگ لە ٦٤٪بازنەی خۆر دادەپۆشێت و ئەوکات خۆر لەسەر شێوەی مانگی یەک شەوە دەردەکەوێت.

هەروەها، ماڵپەڕی سپەیس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆتایی مانگی رەمەزاندا دیاردەی دەرکەوتنی مانگی رەش روودەدات.

دیاردەی مانگی رەش چییە؟

بەگوێرەی ماڵپەڕی " TimeandDate.com" ئەوەی پیی دەوترێت دەرکەوتنی مانگی نوێ، لە هەر مانگێکی ساڵی زاینیدا جارێک روودەدات، کاتێکدا مانگ لەسەر زەوییەوە وەک سێبەری تەواو دەردەکەوێت. ئەمەش کاتێک روودەدات کە خۆرگیران رووبدات و لە زەوییەوە وا دەردەکەوێت مانگ بەشێوەیەکی کاتی بە بەردەم بەشێکی خۆردا تێپەڕدەبێت.













گەلەری