سەردێڕ:

نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی

AM:09:07:22/04/2022

21284 جار خوێندراوەتەوە

کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا.


ئارون گۆدمانی پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ساندیێگۆ هێڵس رایگەیاندووە، شەکەتی یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی و زۆرکەس هەستی پێناکەن، زانینی رێژەی خوێن لە جەستەدا ئاسانە و دەتوانرێت نیشانە و هۆکارەکانی دیاری بکرێت.

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بە دیارترین نیشانە ناسەرەوەکانی کەمخوێنی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: لەناکاو گۆڕینی ئارەزووی خواردن و زیاتر ئارەزوو دەکەیت خواردنی سەهۆڵ و سارد بخۆیت یان یان شتی پیس بخۆیت، هەروەک ئەو پزیشکە دەڵێت "ئەم شتە شێتانە دەردەکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا بوونی هەیە".

دووەم: لاوازبوونی نینۆکەکان و زوو شکانیان کە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ئاسنە لە خوێندا، لە هەندێک حاڵەتی توندی نەخۆشییەکەدا روودەدات.

سێیەم: دروستبوونی برین لە دەروی دەم و ناودەم، چونکە ڤیتامین بی ١٢ لە کەسانی نەخۆشی کەمخوێنیدا زۆر کەمە، ئەم حاڵەتەش پشت بە جۆرییەتی نەخۆشییەکە و ئاستی توندییەکەی دەبەستێت.

چوارەم: ئاوسانی زمان یان گۆڕانی رەنگەکەی.

پێنجەم: روخسار ماندو و شەکەت دەردەکەوێت.













گەلەری