شەهرام سەردار "پیرۆزە"ی بڵاوکردەوە

PM:10:01:07/03/2022

3704 جار خوێندراوەتەوە

شەهرام سەردار هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "پیرۆزە" بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە لە تێکستی ئازاد مستەفایە، میلۆدییەکەی ئارام سەردار دایناوە، ڤیدیۆکلیپەکەش هەر لە دەرهێنانی ئارام سەردارە.

لەبارەی بیرۆکەی ئەم ڤیدیۆکلیپەیەوە شەهرام سەردار وتوویەتی، "ئەوڕۆژەی کە لە زانکۆ تەخەروجم کرد زۆر گەڕام بۆ گۆرانیەک کە گوزارشت بکات لەیەکێک لە خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم بەداخەوە دەستم نەکەوت ھەروەھا ئەوکاتانەی کە لە باخچەی منداڵان مامۆستا بووم ئەو گوڵە جوانانە کە باخچەیان تەواو ئەکرد ئەچونە خوێندنگە ئەگەڕام گۆرانیەکی تایبەت بەم ڕۆژە ھەبێت, بە داخەوە دەستم نەکەوت بۆیە بیرم کردەوە کە گۆرانیەکی زۆر باش دروست بکەم بۆ ئەم ڕۆژە ھیوادارم ھەمیشە سەرجەم خوێندکاران لە خۆشیدا بن خۆشم ئەوێن گۆرانی پیرۆزە پێشکەشتان بێت ھیوادارم ڕۆژی تەخەروجەکاتان جوانتر بکات".

شەهرام سەردار لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی بۆ گۆرانی و میوزیک هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ چووەتە بواری هونەرییەوە و لەو کاتەوە چەندین سینگڵ تراك و ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە، بەشداری لە بەشێکی زۆری پرۆگرامە هونەرییەکاندا کردووە.