لە شاری میلانی ئیتاڵیا،
فرۆشتنی ئایسکرێم و پیتزا لە گشت فرۆشگا و چێشتخانەکان قەدەغە دەکرێت، ئەویش بەهۆی
دروستبوونی قەرەباڵغی و دەنگە دەنگی زۆر.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "میلان ڤیتاڵیتی" ، لە
یاسا نوێیەکەی شارەوانی شارەکەدا هاتووە، فرۆشتنی پیتزا و ئایسکرێم و هەندێک خواردنەوەی
تر لەدوای کاتژمێر ١٢ـی شەوەوە بە دانیشتووانی شارەکە قەدەغە دەکرێت.
مارکۆ گرانێلی جێگری سەرۆکی شارەوانی لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیویەتی،
"ئێمە هەوڵدەدەین هاوسەنگییەک لە نێوان چالاکیی کۆمەڵایەتی و کات بەسەربردن،
ئاشتی و تەندروستی بۆ دانیشتووان و چالاکیی ئابووری ئازاد بۆ بازرگانان بەدەستبهێنین".
ئەم بڕیارەش لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە، بەو پێیەی لە هاویناندا زیاتر خواست لەسەر ئەو جۆرە خواردنانە
هەیە، بەتایبەتی لە شەواندا.