بە فەرمی.. واتسئەپ لەم وڵاتە قەدەغە کرا

PM:06:29:21/04/2024

12080 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر فەرمانی پەکین، ئەپڵ نەرمەکاڵاکانی واتسئەپ و ترێدزی لە ئەپ ستۆرەکەی لە چین لابرد، بە ئاماژەدان بە "نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی چین".

وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاند: ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی یاساکانی ئەو وڵاتانەی کە کاریان تێدا دەکەین، تەنانەت کاتێک ناکۆکیشمان لەگەڵیاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئەلیکترۆنی چینی فەرمانی لابردنی ئەو نەرمەکاڵایانەی لە فرۆشگای ئۆنلاین لە چین دەرکرد لەسەر بنەمای نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەم نەرمەکاڵایانە تا ئێستاش بەردەستن بۆ داگرتن لە سەرجەم فرۆشگا ئۆنلاینەکانی وڵاتانی دیکە".

H.Y