کچێک بۆ ماوەی ٢٦ ساڵە پێنەکەنیوە

PM:02:01:17/04/2024

34232 جار خوێندراوەتەوە

کچێک بە شانازییەوە باس لە جیاوازییە ناوازەکەی دەکات دوای ئەوەی زاڵ بوو بەسەر قسەی ناشرین و دۆزینەوەی هێز لە ئەزموونە سەختەکەیدا.

تایلا کلیمەنت گەنجێکی نیوزلەندییە، بە نەخۆشییەکی دەگمەن لەدایکبووە کە بە نەخۆشی " متلازمة موبيوس" ناسراوە، کە تووشی دەموچاو دەبێت و ناهێڵێت بە شێوەیەکی ئاسایی جوڵە بە ماسولکەکانی دەموچاوی بکات و زەردەخەنە بکات، سەرەڕای ئەمەش، کلیمەنت پێی وایە ئەم جیاوازییە وایکردووە بەهێزتر بێت و زیاتر قەدری خۆی بزانێت.

نەخۆشی "متلازمة موبيوس" زۆر دەگمەنە، لە هەر 500 هەزار منداڵێک یەکێکیان تووشی دەبێت نیشانەکانی بریتین لە ئیفلیجی دەموچاو و کێشەی قسەکردن و قووتدان.

کلیمنت ناتوانێت ماسولکەکانی دەموچاوی بە شێوەیەکی ئاسایی بجوڵێنێت، وەک زەردەخەنە و بەرزکردنەوەی برۆی و جوڵەی چاوەکانی.

کلیمنت بە درێژای ژیانی نەیتوانیوە هەستەکانی دەرببڕێت، بەڵام وەک خۆی دەیڵێت هێزی لەو ئەزموونەی ژیانی وەرگرتووە، شانازی بە خۆی و بە جیاوازییەکەییەوە کردووە.

پێی وایە کە ئێستا ژیانێکی خۆش و بەختەوەر دەژی، سوپاسگوزارە بۆ هەموو ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها بەردەوامە لە یارمەتیدانی ئەوانی دیکە کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاوشێوە دەبنەوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پەروەردە سەبارەت بە نەخۆشی مۆبیۆس و کەمئەندامییەکانی دیکە.

بۆ کلیمنت، هەبوونی زەردەخەنەیەکی جیاواز و ناوازە ئەوەیە کە تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەیە و دەڵێت "من بە شێوازی خۆم زەردەخەنە دەکەم".