بۆ لە هاویندا لەدوای وەرزشکردن زیاتر تووشی کرژبوونی ماسوولەکان دەبیت؟

PM:09:27:05/07/2022

3080 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەری هەستکردن بە کرژبوونی ماسولکەکان لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەشوهەوادا زیاد دەکات و هۆکارەکەیشی کەمی ئاوە لە جەستەدا.

ماڵپەڕی webmed تەندروستی ئاماژەی بەوە كردووە، وشکبوونەوەی جەستە وا دەکات مرۆڤەکان هەست بە گرژبوون بکەن لە هەندێک بەش لە جەستەدا، وەک قاچەکان، پشت و سک، كە كەسەكە جار جار تووشی گرژبوونی ماسولكە دەبێت، بەزۆری ئازارەكە ماوەیەكی كەمە، و پێویستی بە هیچ دەرمانێك نییە، هەربۆیە لە بابەتەدا چەند ئامۆژگارییەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئازاری کرژبوونی ماسولکەکان خراونەتەڕوو، لەوانە:

١. پشوودان ئەنجامنەدانی هیچ چالاکیەک یەکێکە لە گرنگترین ئامۆژگارییەکان کە ئەنجامی بدەیت، و تا دەتوانیت ئارام بگرە.

٢. جل و بەرگی سووک و تەنک لەبەربکە.

٣. شلەمەنیەکان بەتایبەتی ئاو زۆر بخۆرەوە.

٤.دەتوانیت شتی سارد بخەیتە سەر ئەو شوێنانەی کە ماسولکەکان گرژ بوون.

٥. تا دەتوانیت خواردنەوە کافاینییەکان کەم بکەرەوە.

٦. دەتوانیت ئەو شوێنانە مەساج بکەیت کە تووشی کرژبوونی ماسولکەکان بوون.

٧. زیاتر لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم.

ر.ئ