بۆ زوو سپینەبوونی قژ لەم شتانە دوربکەونەوە

PM:06:36:04/07/2022

18776 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا قژیان تاڵی سپیی تێدەکەوێت بەتایبەت تەمەن بیستەکان، کە توشی بێزارییان دەکات و گەورەتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لە پاڵ هۆکارە بۆماوەییەکان کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە زوو دەرکەوتنی تاڵی سپیی لە قژدا، کۆمەڵێک هۆکاری تریش پاڵنەرن بۆ ئەو گرفتە، ئەوانیش:

دڵەڕاوکێی دەروونی:

بەردەوامبوون لەسەری ماندوێتی خانەکانی ڕەگی قژی لێدەکەوێتەوە و لە ئەنجامدا تاڵی سپیی لە قژدا دەردەکەون.

نەخۆشییە جیاوازەکان:

وەک نەخۆشیی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش و تێکچوونی چالاکی غودەی دەرەقی و چەندین نەخۆشی تر.

کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان لە جەستەدا:

بەتایبەت ڤیتامین بی ١٢، ئەو کەسانەی ڕووەکخۆرن زیاتر ڕوبەروی کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبنەوە، چونکە زیاتر لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە.

جگەرەکێشان:

ئەو نیکۆتینەی لە جگەرەدا هەیە زیان بە رەگی قژ دەگەیەنێت، لەهەمان کاتدا قژ رەونەق و جوانی لەدەستدەدات و زوو سپی دەبێت.

ئ.ل