هەڵکەوت زاهیر گۆرانی 'شاجوانی عێراق'ی بڵاوکردەوە

PM:02:05:01/08/2021

69000 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر گۆرانی  شاجوانی عێراقی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئیدریس ساڵح و دینا و میرا عەلیەوە وترابوو.

هەڵکەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی هاوبەشی نێوان "میرا عەلی و ئیدریس ساڵح و دینا"ی بڵاوکردەوە، بەرهەمەکە گۆرانیەکە ناوی "شاجوانی عێراق" و لەسەر ستەیجی پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ چەند بەشداربوویەکی پێشبڕکێکە ڤیدیۆ کراوە.

ماریا فەرهاد کاندیدی براوەی نازناوی شاجوانی عێراق ٢٠٢١ لەگەڵ هەردوو هاوەڵەکەی لە ڤیدیۆ کلیپکەدا بەشداربوون.

May be an image of 2 people, people sitting and people standing

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن کەریم عێراقیەوە نوسراوە و ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، کاری دابەشکردنی میوزیک لەلایەن رێناس کورداخەوە بۆ کراوە.

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپا و لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری ئاوازدانان و رێکسختنی بۆنە و ئیڤێنتی هونەریە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق دەرکەوت.