کاتێک کێش لەدەست دەدەین چەوری چی لێدێت؟

PM:07:56:26/01/2022

5940 جار خوێندراوەتەوە

 

زۆربەمان کاتێک جەستەمان رێک دەبێتەوە و کێش دادەبەزێنین، نازانین چەوریی جەستە چی بەسەردێت، ئەمەش لای پزیشکەکان زۆر بووبوو بە نهێنی تا لەم دواییەدا دۆزرایەوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئەو نهێنیانە ئاشکرا دەکات و وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا چەوری چی لێدێت کاتێک جەستە خۆی لێ رزگار دەکات.

چەورییەکان هەموویان لەکاتی چوونەسەرئاوەوە ناکرێنە دەرەوە:

زۆربەمان وا دەزانین چەورییەکان لە رێگەی چوونەسەرئاوەوە فڕێدەدرێنەوە، بەڵام توێژینەوەیەک دەریخستووە لە ١٠ کیلۆگرام لە چەوری تەنیا ١.٥ کیلگرامی دەگۆڕێت بۆ ئاو و لە رێگەی میز و جۆرەکانی ترەوە دەکرێنە دەرەوە.

ناگۆرێن بۆ وزە:

هەرچەندە زۆربەی پزیشک و مامۆستاکانی وەرزشی پێیان وایە چەوری دەگۆڕێت بۆ وزە، بەڵام ئەمبیرۆکەیە سەلمینراوە کە راست نییە، لە راستیدا وزە جێگیرە نە زیاد دەکرێت و نە لادەبرێت.

ئێمە لە ڕیگەی هەناسەوە خۆمان لە چەوری رزگار دەکەین:

شتێکی سەرسامکەرە ئێمە دەتوانین لە رێگەی سییەکانمانەوە خۆمان لە چەوری رزگاربکەین، لە راستیدا لە ٪٨٤ ئەو خواردنانەی کە دەیخۆین بەهۆی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە لە رێگەی هەناسەدانەوە دەردەچن لە جەستە، بەڵام مانای وانییە تەنیا لە رێگەی هەناسەدانەوە دەتوانین کێش دابەزێنین.

خواردنی کەم و جووڵەی زۆر:

پسپۆڕان سەلماندوویانە خواردنی کەم و ئەنجامدانی چالاکی وەک ( هەروەلەکردن، پاسکیل لێخوڕین) ئەمانە دەتوانن یارمەتی لەدەستدانی چەوری بدەن لە جەستەدا.

ر.ئ