هەشت رێگەی سروشتی بۆ چارەسەری کێشەکانی پێست

PM:05:50:26/01/2022

7748 جار خوێندراوەتەوە

پێستمان رۆژانە رووبەرووی زۆر شت دەبێتەوە کە زیانی پێدەگەیەنێت، ئەستەمە لە پیسبوونی ژینگە، تەپوتۆز، تیشکی خۆر بیپارێزین، بەڵام هەندێك رێگەی سروشتی هەیە کە دەتوانیت چارەسەری پێستی پێبکەیت ئەگەر زیانی بەرکەوت.

بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" چارەسەرە سروشتییەکان ئەمانەن:

بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ تووندکردنەوەی پێست:

لێدانی سەهۆڵ بۆ ماوەکی زۆر رۆتینێکی جوانکاری بوو لەلای خانمە ئاسیاییەکان.

رێگاکەش ئەوەیە کە پارچە سەهۆڵێک بۆ چەند خولەکێک بدریت لە پێست، بەم رێگەیە دەتوانیت شلی پێستی دەمووچاو کەم بکەیتەوە.

بەکارهێنانی قاوەی هاڕاو:

وەک دەزانین قاوە زۆر باشە بۆ جەستە ئەگەر بخورێتەوە، بەڵام دەتوانیت سوودی لێوەرگرین بۆ پێستیش ئەگەر لەگەڵ رۆن یان هەنگوین یان شیردا تێکەڵ بکرێت و لە پێست بدرێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سووربوونەوە و پەڵەی پێست.

بەکارهێنانی دارچینی:

دارچینی مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە سوودی زۆرە بۆ پێست، دەتوانیت لەگەڵ شیر یان هەنگوین تێکەڵی بکەیت بیدەیت لە پێستەکەت کە دەتوانێت پەڵە و زیپکە کەم بکاتەوە و نەیهێڵێت.

بەکارهێنانی چای سەوز:

بەکارهێنانی چای سەوز وەک خواردنەوە سوودی بۆ پێست هەیە، بەجۆرێک کە زیپکەی سەر پێست ناهێلێت، هەروەها سوودی بۆ لابردنی (کیسی ژێرچاو) هەیە کە بەهۆی کەم خەوییەوە دروست دەبێت.

هەندێک رێگەی سروشتی دیکەش ئەمانەن:

چارەسەری رەشی ژێر چاو بە سۆدەی هەویر

ئاوی پەتاتە بەکاربهێنە بۆ لابردنی پەڵەی رەشی سەر پێست

بە چای بەیبوون پێستت سافبکە

پەڵەکانی سەر پێستت بە توێکڵی مۆز لابەرە