ئیڤێنتی شانۆیی 'دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' بەڕێوەچوو

PM:03:42:12/01/2022

3404 جار خوێندراوەتەوە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیڤێنتێک بۆ شانۆیی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە وابڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا شانۆییەکە نمایشبکرێت.

بە ئامادەبوونی بەشێک لە کەناڵ و ڕۆژنامەنووسان ئیڤێنتەکە بەڕێوەچوو، کە لە ئیڤێنتەکەدا ستافی شانۆگەرییەکە ئاشکرایانکرد دوو ساڵە سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەم کارە هونەرییە، نوسەری دەقە شانۆییەکە فەرەنسییە و مانگێکە ئەکتەرەکان سەرقاڵی پڕۆڤەن.

شانۆگەری " دوا ڕۆژەکانی بابلۆ "، لە دەرهێنانی شوان کەریمە، سۆران عوسمان بەرهەمێنەری کارەکەیە، رێشان محەمەد ئەکتەری سەرەکییە لە شانۆگەرییەکەدا و چەند ئەکتەرێکی دیکە رۆڵ دەبینن.

لە ئێستادا بەشێک لە کارە هونەرییەکانی شانۆگەرییەکە تەواو بووە، وابڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا نمایشبکرێت.

 

No description available. 

ئ.ل