ئالودەی هاوسەرگیرییە.. ١١ جار هاوسەرگیریی کردووە و خۆی بۆ ١٢یەمین ئامادە دەکات

PM:03:04:06/12/2021

89296 جار خوێندراوەتەوە

لەلای زۆرکەس هاوسەرگیریی واتا ئیلتیزام بەدرێژایی ژیان و وەعدێك کە نابێت لێی پەشیمان ببێتەوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژەی بەوەکردوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك کەس هەن کە ئالوودەی هاوسەرگیرین نەك بۆ هاوبەشی ژیانیان، بەڵکو ئالودەی بیرۆکەی هاوسەرگیرین، وەك یەکێك لەو ژنانەی کە ناوی مۆنیت دیاسە، لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکی دەژی، بەم دواییانە لە بەرنامەی TLC بەشداری کردووە و لەوێوە ئاشكرایکردووە کە ئالودەی هاوسەرگیرییە.

جێی باسە ئەو ژنە تەمەنی ٥٢ ساڵە و ١١ جار هاوسەرگیریی کردووە، بەهیوایە بیکات بە ١٢ جار.

لەو بەرنامەیەدا ئاشکرایکردووە، کە گەنجێکی سەرشێتە و لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بەمجۆرە بووە.

هەروەها وتوویەتی، "بەخێرایی دەکەومە داوی خۆشەویستییەوە، بەردوام خەیاڵم بەوە کردووە کە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەم چۆن دەبێت، شێوەی هاوسەرەکەم چۆن دەبێت".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی زیادکردوە، "بە دڵنیاییەوە من ئەشقی خۆشەویستیم"، کاتێکیش کە پەیوەندییەکە سەرکەوتوو نابێت، مۆنێت پێویستی بە یەکێکی دیکە دەبێت.

مۆنیت چەندین هاوسەری هەبووە، بەڕاددەیەك خێزانەکەی ناتوانن هەموو ئەو پیاوانە بناسن کە هاوسەرگیریی لەگەڵدا کردوون.

هۆکارێکی دیکە بۆ هاوسەرگیریی کردنی بریتیی بووە لەوەی باوەڕی تەواوی بە مەسیح بووە، بۆیە بڕوای بەوەیە کە سەرجێیکردن بەبێ هاوسەرگیری بەجێ نیە.

کەمترین ماوەی هاوسەرگیریی ئەو ژنەش ماوەی شەش هەفتەی خایاندوە، درێژترین ماوەش ١٠ ساڵی خایاندوە، لەگەڵ ئەوەشدا وازی لە خۆشەویستی نەهێناوە و دەڵێت کە کەسێکی دۆزیوەتەوە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدایە و دووجار جیابووەتەوە و ناوی جۆنە.

هەروەها بەهیوایە کە ئەمجارە بە بەخت بێت و بتوانێت هاوبەشێك بدۆزێتەوە کە ئەبەدی بێت و لێی جیانەبێتەوە.