چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر بەبڕێکی زۆر پیاز بخۆیت؟

PM:04:10:25/10/2021

22620 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی بواری خواردنی روسی بەناوی ئەلیکساندەر ئاندریف ئاگادارییداوە لەبارەی خواردنی بڕێکی زۆر پیازەوە، چونکە کاریگەریی نەرێنی هەیە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە گەدەدا.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژە بەوەکراوە، ئاندریف وتوویەتی، " پیاز دەکرێت ببێتە هۆی تێكچوونی کرداری هەرس و ترشبوونی گەدە، بۆیە نابێت بڕێکی زۆری لێبخورێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە، چونکە فشارەکە زیاتر دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکەکە وتوویەتی، باشتروایە ئەو کەسانەی کە برینی گەدە و هەوکردنی پەنکریاس و هەوکردنی قۆڵۆنیان هەیە کەمتر بیخۆن.

پیازی تازە دژە ئۆکسیدی تەندروستی تێدایە بەڵام کاتێك لەگەڵ سەوزەواتدا دەخورێت گازات دردوستدەکات، هەروەها شەکری میوەی تێدایە، بۆیە ئەگەر بە بڕێکی زۆر بخورێت ئەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاوسان و دروستبوونی گازات.

بۆیە ئەگەر دوای خواردنی پیاز تووشی هەندێك کێشەی وەك ئاوسانی سك و ئازاری گەدە و ناوسك و تێكچوونی کرداری هەرس بوویت ئەوا باشتروایە سەردانی پزیشك بکەیت.