بۆ نەمانی هەڵوەرینی قژت لەم خواردنانە دوربکەونەوە

PM:01:43:21/10/2021

23056 جار خوێندراوەتەوە

ڕەگەزە خۆراکییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە مانەوەی قژ بە تەندروستیی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خۆراکەکان هۆکارن بۆ تەنکبوون و ڕووتانەوەی قژ.

ماڵپەڕی ئاڕ تی ڕوسیا لەو بارەیەوە ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە هۆکارن بۆ روتانەوەی قژ و زیان گەیاندن بە ڕەگی قژەکە، ئەوانیش:

شەکر

هۆکاری سەرەکی روتانەوەی قژە، چونکە سوڕی خوێن خاو دەکاتەوە و پاڵنانی خوێن بۆ سەر و ڕەگی قژەکە کەمدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا شەکرە هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن بەرز دەکاتەوە کە هۆکارە بۆ وەرینی قژ.

ماست

ماستی دەوڵەمەند بە چەوری وەک کەرە و شیری پڕ چەوری ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن بەرز دەکاتەوە و گرفتەکانی پێست زیاتر دەکات وەک خوران و کڕێش و ئەکزیما و سەدەف.

کهول

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات و هۆکارێکیشە بۆ روتانەوەی قژ.

خواردنە چەورەکان:

ئەو کەسانەی برێکی زۆر چەوری دەخۆن یان خواردنە خێراکان ڕێژەی چەوری قژ زیاد دەکات و زیان بە ڕەگی قژەکە دەگەیەنێت و ڕێگری لە گەشەی قژ دەگرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە کۆمەڵێک خواردنی تر کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ گەشەی قژ:

یەکەم: هێلکە

دووەم: توو

سێیەم: سپێناغ

چوارەم: ماسی سەلەمون

پێنجەم: پەتاتەی شیرین

شەشەم: ئەڤۆگادۆ

حەوتەم: فاسۆلیا

ئ.ل