چوار ڤیتامین یارمەتیت دەدەن بەسەر خەمۆکی سەربکەویت

AM:09:08:20/10/2021

8412 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەکان دەتوانن لە چارەسەری خەمۆکیدا یارمەتیدەربن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پرۆتین و ڤیتامینەکان و چەوری ئۆمێگا-٣ و یارمەتیدەرن لە کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی خەمۆکی.

لە بابەتێكی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، باس لە چوار جۆری ڤیتامین کرا کە یارمەتیدەرن لە سەرکەوتن بەسەر خەمۆکیدا کە رێژەیەکی زۆری خەڵکی پێیوە دەناڵێنن، ڤیتامینەکان:

١.ڤيتامين D، تیشکی خۆر بە سەرچاوەی سەرەکەی ئەم ڤیتامینە دادەنرێت، جگەلەوەی دژە خەمۆکییە چارەسەری چەندین کێشەی تر دەکات.

٢.ڤيتامين B6، یارمەتی چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی هۆرمۆنی دەدات لە مێشکدا، (مریشک، ماسی، نانی گەنمی تەواو، باقلە، هێلکە، سەوزە) سەرچاوەیەکی باشن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین B6.

٣.ڤيتامين B3، دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین بدات لە مێشکدا کە ئاستی نزمی سیرۆتۆنین لە مێشکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکییە.

٤. ڤيتامين C، توێژینەوەکان لەماوەی ساڵانی رابردوو دەریانخستووە کە ڤیتامین C کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر باشکردنی میزاج و کەمکردنەوەی نیشانە دیاریکراوەکانی خەمۆکی، وەک نەبوونی تەرکیز و وردبوونەوە.