ئەو هەڵانەی لە خواردنی بەیانیاندا دەکرێن

AM:08:14:20/10/2021

10784 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەدەستهێنانی تەرکیزی زیاتر و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی ڕۆژ بە باشی، هەڵبژاردنی جۆری خواردنی ژەمی بەیانیان گرنگە، جۆری خواردنەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێدەهێڵێت.

ماڵپەڕی دی دەبلیو لە بەباتێکی تەندروستییدا، کۆمەڵێک خووی هەڵەی خستووەتە ڕوو کە لە ژەمی بەیانیاندا دەکرێن، پێویستە لێی بەدوربن:

نانخواردن کاتێک بەڕێگەدا دەڕۆیت

زۆرکەس لە شوێنی کارەکی درەنگ کەوتووە، کاتێک دەڕوات بۆ کارەکەی بە ڕێگەدا نانی بەیانی دەخوات، زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، ئەگەری توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە.

خواردنی بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرات

خواردنی بسکویت و شیرینی لە بەیانیاندا بڕی کاربۆهیدراتی جەستە زیاد دەکات و وزەی لەش کەمدەکاتەوە، جەستە هەست بە تەمبەڵی دەکات، باشترە زیاتر خواردنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بخورێت وەک هێلکە و پەنیر و شۆفان و ماست.

نەخواردنی زەردێنەی هێلکە

زۆر کەس لە ژەمی بەیانیاندا زەردێنەی هێلکە، بەتایبەت ئەو کەسانەی بە دەست نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە لە جۆری دووەمەوە دەناڵێنن، بەڵام زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ترشی ئۆمێگا سێ کە بۆ جەستە گرنگە.

بڕێکی کەم نان بخورێت

لە خواردنی بڕی ژەمی بەیانیان مەترسە، کەمخواردنی ناچار دەکات لە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارەدا بڕێکی زیاتر نان بخۆیت، بەڵام خورادنی برێکی زۆر لە ژەمی بەیانیان دەوڵەمەند بە پڕۆتینەکان یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکرەی جۆری دوو دەدات.

پشتگوێخستنی چەوری

وازهێنان لە خۆراکەکان کە چەوری تێدایە بەتایبەت لە ژەمی بەیانی کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێدەهێڵێت، باشترە بڕێکی کەم لە چەوری سودبەخش کە لە خۆراکەکاندا هەیە بخورێت.

دواخستنی نانی بەیانی

ئەگەر دەتەوێت سوودەکانی خواردنی ژەمی بەیانیت دەستکەوێت، باشترە کاتژمێرێک دوای لەخەو هەستان نانی بەیانی بخورێت.

خواردنەوەی قاوە

خواردنەوەی ڕاستەوخۆ لەدوای نانی بەیانی یان پێش نانی بەیانی زیان بەکرداری هەرس دەگەیەنێت و هۆکارێکە بۆ دڵەکزێ.

خواردنەوە و خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر

خواردنی میوەکان بەشێوەی شەربەت و ئیشە هەویرییەکان شەکری شاراوەی تێدایە، رێژەی کالۆری جەستە زیاد دەکات، زیانی تەندروستیی بەجێدەهێڵێت.

ئ.ل