شەهرام سەردار نوێترین ئەلبومی بڵاودەکاتەوە

PM:02:03:16/10/2021

2832 جار خوێندراوەتەوە

شەهرام سەردار هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە.

ئەلبومە نوێیەکە بە ناوی "بۆ دایکم" بڵاودەبێتەوە و لە ١٠ تراك پێكهاتووە، لەو بارەیەوە شەهرام سەردار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وتووە، "موزیکی سەرجەم تراکەکانی لە کوردستان و تورکیا و ئێران ئامادەکراوە، کارەکانی دیکەی لە تەواوبووندایە، و واچاوەڕوان دەکرێت بەرهەمەکانی ئەم ئەلبوومە ببنە جێی رەزامەندی گوێگرەکانی".

شەهرام سەردار لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی بۆ گۆرانی و میوزیک هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ چووەتە بواری هونەرییەوە و لەو کاتەوە چەندین سینگڵ تراك و ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە، بەشداری لە بەشێکی زۆری پرۆگرامە هونەرییەکاندا کردووە.