هۆگر تەنیا کەریم لەگەڵ فلامینکۆ دڵشاد دوێتێك بڵاودەکاتەوە

PM:11:19:15/10/2021

5984 جار خوێندراوەتەوە

هۆگر تەنیا کەریم و فلامینکۆ دڵشاد بەم نزیکانە گۆرانی "قەدەری شێت" بڵاودەکاتەوە.

لەو بارەیەوە هۆگر تەنیا کەریم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، ئەم گۆرانییە نوێترین بەرهەمییەتی و بەشێوەی دوێت لەگەڵ فلامینکۆ دڵشاد وتوویەتی، گۆرانییەکە لە ستۆديۆی کامال گەنجی تۆمار کراوە و دابەشکردنی موزیکی لەلایەن رۆزبێوە بۆکراوە، ئاواز و تێکستی شوان فاتحە، سیناریۆی ئارۆ رەواندوزییە، کامێرا و مۆنتاژ لەلایەن سەروەت سەباحەوە کراوە و لە دەرهێنانی ئاندام حوسێنە.

هۆگر تەنیا کەریم ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەولێر لەدایكبووە، لە خێزانێکی هونەریدا گەورە بووە، یەکەم بەرهەمی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکردووەتەوە بەناوی "من هەڵەم کرد"، خاوەنی سی دییەکە بەناوی "دڵی شوشە"، لە دوو فیلمی سینەمایی ودرامایەکدا بەشداری کردوو.

فلامینکۆ دڵشاد گۆرانیبێژ و ژەنیاری ئامێری گیتارە، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە فێری موزیك بووە، ساڵی ٢٠١٠ یەکەم بەرهەمی بەناوی "دڵی من" بڵاوکردووەتەوە، شەش ڤیدیۆکلیپی هەیە و بەرهەمی قەدەری شێت دوا بەرهەمییەتی کە بەم زووانە بڵاودەبێتەوە.