ئەم خواردنە کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکەت هەیە و زیان بە خانەکانی مێشکی دەگەیەنێت

AM:10:56:21/04/2024

13740 جار خوێندراوەتەوە

منداڵان بەگشتی زۆر ئارەزووی خواردنی چپس دەکەن، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە خواردنی زیان بە تەندروستی منداڵان دەگەیەنێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردندا، بەو پێیەی منداڵ پێویستی بە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ هەیە بۆ باشترکردنی بەرگری جەستەیان و بەهێزکردنی توانای مێشکیان.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "Times of India" دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە کاریگەرییە خراپەکانی چپس لەسەر منداڵان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، چپس ڕێژەیەکی بەرزی چەوری ناتەندروست و خوێی تێدایە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات، چونکە خواردنی ئەو جۆرە خواردنە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی هەوکردن لە مێشکدا و لاوازکردنی کارکردنی، هەروەها مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی دەمارەکان و زەهایمەر زیاد دەکات.

جگە لەوەش، چپس دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی وزە لە منداڵاندا و خراپی تەرکیزکردنیان، زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک.

بەڵکو بەو پێیەی منداڵان بەگشتی ئارەزووی خواردنی چپس دەکەن، بۆیە دایکان دەتوانن لە ماڵەوە دروستی بکەن، تام و بەهاراتی سروشتی بەسوودیان بۆ زیاد بکەن کە تامیان خۆشتر دەکات.