کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و
سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات
و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان
ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و
پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور
و هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک کات و شوێندا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێک جاریش
تاوەباران و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی
رۆژهەڵاتی هەرێم
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما ٣ بۆ
٥ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٨
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٦
کەرکوک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٧
زاخۆ : ٢٦
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٣١