پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:51:20/04/2024

27408 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاوڕ 21/3 – 19/4

ئەمڕۆ بەهۆی کێشە بەردەوامەکانی ژیانی هاوسەرگیریتەوە زۆر دڵتەنگ دەبیت، باشترە ئەگەر هەوڵی دەستپێکی نوێ بدەیت و بە ئارامییەوە گفتوگۆ بکەیت، ئەگەر نا کێشەکانت گەورەتر دەبن، ئەگەری باشتربوونی دۆخی داراییت هەیە، لەوانەیە داهاتەکەت زیاد بکات، لە رووی کارەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت.

گا 20/4 - 20/5

ژینگەی کارکردنت ئەرێنی دەبێت، ئەمڕۆ گتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی شوێنی کارەکەت دەکەیت، ئەررکەکانت لە شوێنی کارەکەت زیاتر دەبێت لە دۆخێکی وادا هەست بە ماندوێتی و بارگرانییەکی زۆر دەکەیت، دۆخی ژیانی تایبەتی خۆت دڵخۆشکەر دەبێت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، ئامۆژگاری دەکرێت دوور بکەویتەوە لە نیگەرانییە ناپێویستەکان.

دووانە 21/5 - 21/6

لە ژیانی تایبەتی خۆتدا بەختەوەر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا باشتر دەبێت، دوای ماوەیەکی زۆر هەست بە باشی دەکەیت دوای بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ ئازیزانت، باری داراییت باش دەبێت، ئەگەر هەوڵدەدەیت داهاتەکەت زیاد بکەیت ئەوا ڕەنگە سەرچاوەی نوێی داهاتت دەستبکەوێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ دەتوانیت بەڵێنێک جێبەجێ بکەیت کە بە هاوسەرەکەت داوە، لە دۆخێکی وادا پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت. ڕۆژەکە لە ڕووی خۆشەویستییەوە زۆر تایبەت دەبێت، ئەگەر بڕیارە هەر کارێک بکەیت کە پەیوەندی بە پارەوە هەبێت ئەوا لەوانەیە بەربەست لە ڕێگاکەتدا هەبێت، دەبێت هەوڵبدەیت بە خێرایی کارەکانت ئەنجام بدەیت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر لە شوێنی کارەکەت ڕووبەڕووی هەر کێشەیەکی پەیوەست بە کار بوویتەوە، ئەوا پێویستە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت باسی بکەیت، پێویستە ڕێز لە هەستی ئازیزانت بگرێت. ئەمڕۆ هاوسەرەکەت باری دەروونی زۆر خراپ دەبێت. لە دۆخێکی وادا پێویستە خۆت لە باسکردنی هەر بابەتێکی مشتومڕاوی بەدوور بگرێت. ڕۆژەکە لە ڕووی تەندروستیەوە ئاسایی دەبێت.

فەریک 23/8 - 22/9

ئەگەر دەتەوێت هەندێک کاری نوێ دەست پێ بکەیت، ئەوا دەبێت ڕاوێژ بە کەسێکی نزیک خۆت بکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت هیچ بڕیارێک بەپەلە نەدەیت ئەگەر نا تووشی کێشەی گەورەت دەکات، باری داراییت باش دەبێت بەڵام پێویستە زیاتر گرنگی بە پاشەکەوتکردن بدەیت، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئامۆژگاری دەکرێت زۆر بە ئارامی و دوور لە توڕەبوون رەفتار لەگەڵ هاوپیشەکانتدا بکەیت، ئەگەر نا رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبیتەوە، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت لە رووی دەروونی و جەستەییەوە، لە کێشە داراییەکانت رزگارت دەبێت، پشتگیری تەواو لە هەموو ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

دووپشک 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ دەتوانیت سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، لە بڕیارە دروستەکانت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، هەموو کێشە خێزانییەکانت چارەسەر دەبێت، جارێکی تر خۆشەویستی و سۆز لە نێو ئەندامانی خێزانەکەدا دەبینرێتەوە، دۆخی داراییت باشتر دەبێت. ئەگەری بەدەستهێنانی سەرچاوەیەکی نوێی داهات هەیە.

كەوان 22/11 – 21/12

بەپێی ماندووبوونت ئەنجام بەدەست دەهێنیت، گۆڕانکاری ئەرێنی لە کارەکانتدا ڕوودەدات، چەند بڕیارێکی گرنگی بازرگانیش دەدەیت، لە هەوڵە داراییەکانتدا سەرکەوتوو دەبیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

پێویستە بڕیارە داراییەکانت بە وریاییەوە بدەیت، زۆر متمانە بە هاوکارەکانت مەکە، باشترە ئەگەر تەنها سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، گۆڕانکاری لە ڕەفتاری خۆشەویستەکەتدا دەبینیت، باشترە ئەگەر هەوڵ بدەیت بە زیرەکی بابەتەکە چارەسەر بکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ دەبێتە ڕۆژێکی زۆر تایبەت بۆت، ژیانی خێزانیت زۆر بەختەوەر دەبێت، پشتگیری تەواو لە هاوبەشی ژیانت وەردەگریت، باری داراییت باش دەبێت بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت بەدوور بگرێت لە وەبەرهێنانی گەورە، بە تایبەتی دوور بکەوەرەوە لە بڕیاردانی گرنگ لەسەر ئامۆژگاری کەسانی تر، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئامۆژگاری دەکرێت سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، دوور بکەوەرەوە لە نیگەرانییە ناپێویستەکان و بە باشی سوود لە کاتەکانت وەربگرە، قازانجی دارایی گەورە بەدەست دەهێنیت، ژیانی خێزانیت بەختەوەر دەبێت، سۆز و خۆشەویستیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت زیاتر دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت بە ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانتدا بکەیت ئەگەر نا رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە.