ترایلەری بەشی دووی فیلمی JOKER بڵاوکرایەوە

PM:04:08:10/04/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆمپانیای وارنەر برۆس ترایلەری یەکەمی بەشی دووەمی فیلمی جۆکەری بڵاوکردەوە، کە ناوی بەشی دووی فیلمەکە ناونراوە بە Joker: Folie à Deux .

کۆمپانیای وارنەر برۆس بۆ یەکەمجار یەکەم ترەیلەری فیلمی Joker: Folie à Deux نمایش کرد کە گەڕانەوەی ئەکتەری بەناوبانگ واکین فینێکس تێیدا دەردەکەوێت و هەروەها یەکەم دەرکەوتنی خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ لەیدی گاگا وەک هارلی کوین پیشان دەدرێت، ئاماژە بەوەشکراوە لە بەرواری چواری تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ نمایش دەکرێت.

باس لەوەشکراوە، زیاتر لە ١٥ گۆرانی رەسەن لە ناو بەشی دووەمی فیلمەکەدا بوونی هەیە کە لەلایەن هەردوو ئەکتەر واکین فینێکس و لەیدی گاگاوە وتراوە، هەر بۆیە ژانری فیلمەکە بە میوزیکی دانراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەشی یەکەمی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە سینەماکاندا نمایشکرا و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، ئەویش کاتێک توانی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت، هەروەها دوو خەڵاتی ئۆسکاریش بەدەستبهێنێت بۆ باشترین ئەکتەر (واکین فینێکس) و باشترین میوزیکی رەسەن.