سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق: بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە هەولێر و سلێمانی لق بکەنەوە

PM:11:18:24/04/2024

2036 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبوایە هەرێم دەستی بکردایە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە. دەشڵێت، "بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەییان نیشانداوە لە هەولێر و سلێمانی لق بکەنەوە و تەنها رەزامەندی هەرێم ماوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیار رەشید پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، یەکێک لەگرفتەکان ئەوەیە هێشتا پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە دەستی پێنەکردوە و دەبوایە هەرێم دەستی بکردایە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگی بانک لەوەدایە جێگای متمانەی بەشداربوانی بێت، بۆیە بانکی ئەهلی و نوێ مەترسی کەوتنی زۆرە، بەڵام بانکی حکومی هیچ گرفتێکی نییە.

ئەوەشی خستە روو، بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەییان نیشانداوە لەهەولێر و سلێمانی لقیان بکەنەوە و لە ئێستادا کردنەوەی بانکی رەشید و رافیدەین لەهەرێم پێویستی بەرەزامەندی وەزارەتی دارایی هەرێمە.













گەلەری