سەردێڕ:

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: پێشبینی دەکەین دوو سبەی بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت

PM:09:54:24/04/2024

2460 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، پێشبینی دەکەن دوو سبەی، ٢٦ـی ئەم مانگە، بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بەنداوی دەربەندیخان تەنها ٢٨ سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون. سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش رایگەیاند، پێشبینی دەکەن رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.

هاوکات، رۆژی ٢١ـی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی بارانبارینەوە تاوەکو ئێستا، لە سلێمانی ٦٢٢ ملم باران باریوە. وتیشی، "رێژەی ئاوی بەنداوی دوکان زیادی کردووە و بەنداوی دەربەندیخان نزیکە لە سەرڕێژبوون".

پێشتر، سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ئەمساڵ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لەگەڵ پلان و میکانیزمی گونجاوی بەردانەوەی ئاو و چۆنیەتی سودوەرگرتن لە هاتنی رێژەی ئاو، بەنداوەکە نزیکە لەوەی سەرڕێژ ببێت.

بەنداوى دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمى کوردستان و تواناى گلدانەوەى سێ ملیار مەتر سێجا ئاوى هەیە و بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی کە ئەمساڵ رویکردە هەرێم، چاوەڕوان دەکرێت بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.













گەلەری