سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر: داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکەین

PM:06:38:24/04/2024

3076 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری راسپاردووە، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نایانەوێت بابەتی داهاتەکان، ببێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی مووچەخۆران.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری راسپاردووە، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

لەبارەی مووچەشەوە ئەوە خراوەتە روو، چەند ڕۆژێکە، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت.

باس لەوەش کراوە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، بەڵام دەیەوێت ئەو پڕۆسەیە لە رێگەی هەژماری منەوە بێت.













گەلەری