سەردێڕ:

دارایی عێراق دەستی بە وردبینیکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد؛ گرفتی تێدایە

PM:01:20:24/04/2024

45576 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام لە تەرازووی پێداچوونەوەدا گرفت بەدیکراوە.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام لە تەرازووی پێداچوونەوەدا گرفت بەدیکراوە و هەرێمیان لێ ئاگادارکردووەتەوە، چاوەڕانین هەرێم چارەسەری ئەو گرفتە بکات.

باسی لەوەشکرد، هەرێم هەفتەیەک درەنگتر لیستى مووچەى بۆ ناردوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆى درەنگ ناردنى لیستى مووچە پێدەچێت ناردنى پارەکە بکەوێتەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژە وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێمە لیستی مووچەی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم لیستەکەی درەنگ نارد. جگە لەوەی لە رۆژانی بەر لە جەژن و جەژنەوە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مانگی نیسانی لە هەرێم کردووە، بۆئەوەی لەگەڵ پارەدارکردن و دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی خۆیدا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت.













گەلەری