پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:49:20/05/2022

29032 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
چاو بە هەندێك لە بڕیارەکانتدا بخشێنەرەوە و ئەگەر پێت وایە بڕیارێکی بەپەلەت داوە بە خێرایی پیایدا بچۆرەوە و هەنگاو بنێ بەر لەوەی هیچ هەڵەیەك بکەیت.
گا 20/4 - 20/5
بیربکەرەوە و شیکردنەوە بۆ شتەکان بکە، کاتی ئەوە هاتووە خەونەکەت بەدی بهێنیت و ویستی دەورووبەرەکەت بەجێ بهێنیت و بە فەرمی بچۆرە ژیانی هاوسەرییەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
چیتر تۆ کاری کەسانی دیکە مەکە و لێبگەڕێ خۆیان ئەرکەکانی خۆیان بەجێ بهێنن و بەرپرسیارییەتی ئەرکەکانی خۆیان هەڵبگرن بۆئەوەی تۆش بتوانیت بحەوێیتەوە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
خۆت دووربخەرەوە و متمانە بە هەموو کەسێك مەکە، چونکە ئەگەری هەیە جێگەی متمانە نەبن، رەنگە بیر بکەیتەوە لە فرۆشتنی خانوو یان زەوییەك یاخود هەلێکی باشت بۆ دەڕەخسێت بۆ گەورەکردنی کارەکەت.
شێر 23/7 - 22/8
هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت بەهۆی رەفتارەکانی خۆشەویستەکەتەوە و نازانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت و قورسە بەلاتەوە بتوانیت خۆتی لەگەڵدا بگونجێنیت.
فەریك 23/8 - 22/9
دووربکەوەرەوە لە هەر شتێك کە واتلێدەکات خۆت یان تەندروستیت پشتگوێ بخەیت، کاتی تەواو بۆخۆت تەرخان بکە و وەرزش بکە و مێشك و بیرت ساف بکە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
دۆخی کارکردنت جێگیرە بۆیە هەوڵبدە سوود لەم ئارامییە وەربگریت بۆئەوەی بتوانیت بیرۆکەی باش و دروست پێشکەش بە خاوەن کارەکانت بکەیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
هەموو شتێك دەکەیت بۆئەوەی خۆشەویستەکەت دڵخۆش بێت بۆ ئەمەش هەموو هەست و سۆزێکی پێدەدەیت، چونکە ئەو شایەنییەتی و هەمان هەستت پێدەبەخشێت.
كەوان 22/11 - 21/12
دەروونت نائاسوودەیە و هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت، پێویستت بەوەیە دووربکەویتەوە لە هەموو فشارە پیشەییەکان و هەندێك کات بەخۆت ببەخشیت.
گیسك 22/12 - 19/1
کۆمەڵێك سووپرایز چاوەڕوانت دەکات و پارەیەکی باش دێت بەدەستەوە، وەڵامە گونجاوەکانت دەستدەکەوێت و دۆخەکە لە قازانجی تۆدا دەبێت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئەمڕۆ هەنگاوێکی باش دەنێیت لە ژیانی سۆزداریتدا، بڕیاردەدەیت چیتر نەچیتە هیچ گفتوگۆیەکی ناخۆشەوە کە خۆشەویستەکەت بێزار و نیگەران بکات.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هەوڵبدە چیتر بەهۆی فشاری کارکردنەوە خۆشەویستەکەت پشتگوێ نەخەیت چونکە لە خاڵێکدا ئەویش بێزار دەبێت و لێت دووردەکەوێتەوە.