بۆئەوەی قژت بەجوانی بهێڵیتەوە پێنج هەنگاو جێبەجێ بکە

AM:10:05:19/05/2022

5592 جار خوێندراوەتەوە

گرنگیدان بە قژی وشک و سوتاو کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە رۆتینێکی بەردەوام و جدییە تا بتوانرێت ئەو قژە تێكچووە چاکبکرێتەوە و بەجوانی بهێڵدرێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش لە بابەتێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"ەوە باس لە پێنج هەنگاوی ئاسان دەکەین بۆ پارێزگارییکردن لە جوانی قژ و رێگریکردن لە وەرین و وشكبوون و مخوڕکە کردنی، بەم جۆرە:

١. بەلسەمێکی گونجاو بۆ جۆری قژت بەکاربهێنە کە پرۆتینی تێدا بێت.

٢. سەرتاڵەکانی قژت بە خاولی وشک مەکەرەوە.

٣. بەرگی سەرینەکەت بگۆڕە بۆ حەریر.

٤. قژت بە توندی مەبەستە.

٥. ئەو شانەیەی بۆ قژت بەکاریدەهێنیت با گونجاوبێت بۆ قژت و زیانی پێنەگەیەنێت.