دوای بڵاوبوونەوەی
هەواڵی مردنی هونەرمەند رەوەند سەڵاح ئێن ئاڕ تی دوو زانیاری نوێی لەبارەی مردنەکەی
لە زاری هاوڕێیەکی نزیکییەوە ئاشکراکردووە.
کاروخ ئەسعەد میدیاکار
و هاوڕێی ڕەوەند بە ئێن ئاڕتی دووی ڕاگەیاند، "ڕەوەند سەڵاح" لەشارۆچکەیەکی
سوید بەتەنیا ئەژیا، ماوەی هەفتەیەکە لە ماڵەکەی خۆیدا مردووە و کەس ئاگادار نەبووە، تا ئەو کاتەی هاوڕێیەکی
سەردانی کردووە و دەرگاکەی شکانووە بە مردوویی دۆزیویەتییەوە".
ئەمەش دوای ئەوە هات کە
ئێوارەی دوێنێ هەواڵی مردنی هونەرمەند رەوەند سەڵاح بڵاوکرایەوە کە دەوترا بەهۆی تووشبوونی
بە جەڵتە کۆچی دوایی کردووە، وابڕیارە تەرمەکەی بهێنرێتەوە کوردستان و لە هەولێر بەخاک
بسپێردرێت.
رەوەند سەڵاح لە ساڵی
١٩٨١ لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بووە بەشی موزیکی تەواو
کردووە، ماوەی حەوت ساڵە کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید دەژی، ژیانی هاوسەریی
پێکهێناوە و دوو منداڵی هەیە.