وێنە.. سەگێک چاوەڕێی خاوەنە مردووەکەی دەکات

PM:12:47:27/01/2022

1364 جار خوێندراوەتەوە

لە وێنەیەکدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سەگی ڕۆژنامەنووسێک کە چەند ڕۆژێکە کوژراوە، لە بەردەرگای ماڵ چاوەڕێی خاوەنە مردووەکەی دەکات لە کار بگەڕێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، خاوەنی سەگەکە رۆژنامەنووسی مەکسیکی لۆرد مالدنۆنادۆ لوپیزە کە رۆژی یەکشەمەی ڕابردوو لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە فیشەک کوژرابوو، لاشەکەی لە شاری تیخوانا سنوری مەکسیک دۆزرابووەوە.

وێنەی سەگەکە کە ناوی ساتووە گیراوە، لەبەردەرگای خاوەنەکەی بە خەمبارییەوە دانیشتووە و چاوەڕێی خاوەنەکەی دەکات وەک ڕۆژانی ئاسایی لە کار بگەڕێتەوە.

بالصورة.. كلب ينتظر عودة مالكته بعد وفاتها!

ئ.ل