گەردوونناسان ژیانیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتەوە کە
زیاتر لە ١٢٤ساڵی رووناکی لە زەویەوە دوورە.
تیمێکی زانایانی
زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا پشتڕاستیان کردەوە کە ژیانیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتەوە
لەسەر هەسارەیەک بە ناوی "K2-18b"، بەرگەهەوایەکی هەیە کە بڕێکی زۆر لە
مادەی " dimethyl
sulfide"
لەخۆدەگرێت کە ماددەیەکی کیمیایی ناسراوە تەنها لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانەوە بەرهەمدەهێنرێت.
گرنگترین ئاماژەکان
کە زاناکان باسی لێوە دەکەن ئەوەیە کە قەبارەی
ئەم ماددەیە لە بەرگەهەوای هەسارەکەدا ٢٠ هێندەی قەبارەی زەوییە، هەروەها قەبارەی
ئەم مادەیە زۆر بە خێرایی نامێنێت و دواتر دەگۆڕدرێت و دووبارە دروست دەبێتەوە، ئەمەش
هەبوونی ژیان بە ڕێژەی 99.7% لەسەر هەسارەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
بەپێی وتەی پرۆفیسۆر
نیکو مادوسودان " هەرچەندە هێشتا دۆزینەوەی ژیانیان بە تەواوەتی
ڕانەگەیاندووە بەڵام دۆزینەوەکانمان خاڵی وەرچەرخانێکی گەورەیە، ئەوەی دەیبینین ئاماژەن
بۆ جیهانێکی نامۆ کە ڕەنگە ژیانی تێدابێت، هەسارەکە قەبارەکەی ٢.٦ هێندەی زەوییە، بەرگە
هەوای هەسارەیەکە گونجاوە بۆ ژیانکردن"
جێگەی باسە توێژەران
ئاماژەیان بەوە کرد کە داتا و لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوەی
دەرئەنجامەکان.