ئەپڵ: ملیۆنێک دۆلار دەدەین بەو کەسەی بتوانێت سێرڤەرەکانمان هاک بکات

PM:08:17:27/10/2024

356 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی پرۆگرامی باگ باونتیەوە بڕی یەک ملیۆن دۆلار پێشکەش بە هەر کەسێک دەکات کە توانای هاککردنی هەبێت بۆ ناو Private Cloud Compute (PCC) کە سیستەمێکی سێرڤەرە و ئەرکە پێشکەوتووەکانی AI بەڕێوەدەبات لە دەرەوەی توانای پرۆسێسەرەکانی سەر ئامێرەکان.

ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەپڵە بە ئاسایش، پاڵنەرێکە بۆ توێژەران بۆ دۆزینەوەی لاوازییەکان پێش ئەوەی بتوانرێت هاک بکرێن، بەرنامەکە پاداشتی پلە یەک لەخۆدەگرێت، کە زۆرترین پارەی یەک ملیۆن دۆلارە بۆ ئەوانەی توانای بەڕێوەبردنی کۆدی زیانبەخشیان لەسەر سێرڤەرەکان هەیە.

هەروەک خۆیان ئاماژەیان پێکردووە، ئەمە زیاتر بۆ پاراستنی ئاسایش و زانیارییە نهێنییەکانە، هەروەها بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئەو سیستمانە بەتایبەت ئەپڵ، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بەکاری دەهێنێت.