کچێک بە شانازییەوە باس لە جیاوازییە ناوازەکەی دەکات دوای ئەوەی زاڵ بوو
بەسەر قسەی ناشرین و دۆزینەوەی هێز لە ئەزموونە سەختەکەیدا.
تایلا کلیمەنت گەنجێکی نیوزلەندییە، بە نەخۆشییەکی دەگمەن لەدایکبووە کە بە نەخۆشی " متلازمة
موبيوس" ناسراوە، کە تووشی دەموچاو دەبێت و ناهێڵێت بە شێوەیەکی ئاسایی جوڵە
بە ماسولکەکانی دەموچاوی بکات و زەردەخەنە بکات، سەرەڕای ئەمەش، کلیمەنت پێی وایە
ئەم جیاوازییە وایکردووە بەهێزتر بێت و زیاتر قەدری خۆی بزانێت.
نەخۆشی "متلازمة موبيوس" زۆر دەگمەنە،
لە هەر 500 هەزار منداڵێک یەکێکیان تووشی دەبێت نیشانەکانی بریتین لە ئیفلیجی
دەموچاو و کێشەی قسەکردن و قووتدان.
کلیمنت ناتوانێت ماسولکەکانی دەموچاوی بە شێوەیەکی
ئاسایی بجوڵێنێت، وەک زەردەخەنە و بەرزکردنەوەی برۆی و جوڵەی چاوەکانی.
کلیمنت بە درێژای ژیانی نەیتوانیوە هەستەکانی
دەرببڕێت، بەڵام وەک خۆی دەیڵێت هێزی لەو ئەزموونەی ژیانی وەرگرتووە، شانازی بە
خۆی و بە جیاوازییەکەییەوە کردووە.
پێی وایە کە ئێستا ژیانێکی خۆش و بەختەوەر دەژی،
سوپاسگوزارە بۆ هەموو ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها بەردەوامە لە یارمەتیدانی
ئەوانی دیکە کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاوشێوە دەبنەوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری
و پەروەردە سەبارەت بە نەخۆشی مۆبیۆس و کەمئەندامییەکانی دیکە.
بۆ کلیمنت، هەبوونی زەردەخەنەیەکی جیاواز و
ناوازە ئەوەیە کە تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەیە و دەڵێت "من بە شێوازی خۆم زەردەخەنە
دەکەم".