دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی مێروولە.. بزانە بۆچی ناوی جادووگەرە خراپەکەی "Harry Potter"ی لێنراوە؟

AM:11:47:17/04/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی لێکۆڵینەوە دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی مێروولەیان ڕاگەیاند.

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆیەکی ئوسترالیا دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی مێروولەیان بە ناوی " Leptinella Voldemort" ڕاگەیاند، کە ناوی لە کارەکتەرە جادووگەرە خراپەکەی زنجیرەی "هاری پۆتەر"ەوە ناونراوە، ئەمەش بەهۆی شێوەکەیەوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری" ZooKeys" بڵاوکراوەتەوە، کە لەلایەن دکتۆر مارک وۆنگەوە ئەنجامدراوە، باس لەوە دەکات کە مێروولەکە قاچێکی درێژی هەیە و چەناگەیەکی درێژ و تیژی هەیە ئەم جۆرە لە ناوچەی وشکی پیلبارا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا لە کاتی لێکۆڵینەوەیەکی ژینگەیی دۆزرایەوە، کە تەنها دوو نمونەی لێ وەرگیراوە لە کونێکەوە دۆزراونەتەوە کە قووڵی ٢٥ مەتر بووە.

مێروولەی لێپتانێلا ناوازەیە چونکە لە ژێر زەویدا دەژین، هەروەها کوێر و بێ ڕەنگن.