کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

AM:11:37:17/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە سنووری گەرمیان دەگەنە ٣٧ پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو ٣٠ پلەی سیلیزی و لە سنووری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣١

سلێمانی : ٢٨

دهۆک : ٢٩

هەڵەبجە : ٢٩

کەرکوک : ٣٤

گەرمیان : ٣٥

زاخۆ : ٣٠

سۆران : ٢٨

حاجی ئۆمەران : ١٩

S.A