سەیران عوسمان 'خۆشمەوێی' بڵاوکردەوە

PM:09:56:16/04/2024

6788 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی "خۆشمەوێی" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە نووسینی مازیار فایەقە و ئاوازی نیلۆفەر مەنسورییە، کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ ئەنجامدراوە.

سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.