بۆ یەکەمجار زیرەکی دەستکرد لە پێشبڕکێی شاجوانیدا بەشداری دەکات

PM:08:28:16/04/2024

664 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرپەرشتی دەستەی دادوەری کە کەسایەتییە کاریگەرەکانی بواری زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، جیهان شایەتحاڵی دەستپێکردنی یەکەمین پێشبڕکێی "شاجوانی زیرەکی دەستکرد" دەبێت.

بەپێی "روسیا تودەی"، یاساکانی پێشبڕکێی شاجوانی "فانڤیو ئەی ئای" ئاشکرایان کردووە کە دادوەریکردن لەسەر بنەمای جوانی و کاریگەری لە ڕێگەی سایتەکانی سۆشیال میدیا و بەکارهێنانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن دیزاینەرەکانەوە دەبێت.

ویل مۆناگ، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای فانڤیو دەڵێت هیوادارە پێشبڕکێکە ببێتە مایەی " خەڵاتی ئۆسکار بۆ دروستکەرانی AI".

بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا پێویستی بە پێشکەشکردنی وێنەی ژنێک هەیە کە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە و وەڵامدانەوەی لیستی پرسیارەکان لەلایەن کارەکتەرەکەوە، وەک "خەونت چییە بۆ ئەوەی جیهان بکەیتە شوێنێکی باشتر؟" وە پرسیارکردن سەبارەت بە وردەکاری تەکنیکی زیرەکی دەستکردی بەکارهێنراو.

فانڤیو دەڵێت براوەی خەڵاتەکە لە ئاهەنگێکی خەڵاتکردنی ئۆنلاین لە مانگی ئایاردا ڕادەگەیەنرێت، خەڵاتی گەورەش ٥٠٠٠ دۆلاری کاش دەبێت لەگەڵ "بەرنامەیەکی تایبەتی ڕاهێنەری داهێنان" کە بەهاکەی ٣٠٠٠ دۆلارە.

H.Y