لەدایکبووانی ئەم بورجانە لە ژیانیاندا تەمبەڵی دەکەن سەرەڕای زیرەکییان لە کارکردندا

PM:12:24:16/04/2024

37584 جار خوێندراوەتەوە

زۆرجار کاتێک کەسێک دەبینین کە چالاک و لێهاتووە لە کاردا، وا گریمانە دەکەین کە لە ژیانی تایبەتی خۆیدا بەو شێوەیە بن، بەڵام رەنگە بە پێچەوانەوەکەی بێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Astrotalk" دا دیارترین ئەو بورجانە دەست نیشان دەکات کە لە شوێنی کاردا چالاکترن نەک لە ژیانی تایبەتییاندا، ئەوانیش بریتین لە:

١. بورجی گا

لە دایکبووانی ئەم بورجانە ئاسوودەیییان خۆشدەوێت، ئارەزووی پشوودان دەکەن، هەربۆیە هەندێک جار لەنێو کەسە تەمبەڵەکاندان، بەڵام لە شوێنی کاردا کەسایەتییەکی گونجاون کە باشن لە پلاندانان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

٢. بورجی کەوان

بە شێوەیەکی گشتی لە دایکبووانی ئەم بورجە خۆیان لە فشاری کار کردن بەدوور دەگرن، بەم شێوەیەش بە کەسانی تەمبەڵ ناسراون بە تایبەت لە ژیانی تایبەتییاندا.

٣. بورجی نەهەنگ

کەسایەتییەکی خەیاڵیان هەیە، زۆرجار لە جیهانە خەیاڵییەکانی خۆیاندا دەژین، هەربۆیە و خۆشگوزەرانی و پشوودانی خۆیان لە پێش جەنجاڵییەکانی ژیانی رۆژانەیاندا دادەنێن.

٤. بورجی دوانە

بە خۆگونجاندن و توانای بەهێزی کارکردنیان ناسروان، چێژ لە ساتەوەختی ئێستایان وەردەگرن، بەڵام هەندێک کات لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی رۆژانەیاندا تەمبەڵ دەبن.

٥. بورجی قرژاڵ

کەسانی چالاکن لە شوێنی کارەکانیاندا، لە هەمان کاتدا زۆرجار ئارەزووی پشوودان لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا دەکەن و ژینگەیەکی ئارام بۆ خۆیان دروست دەکەن.