سوودە تەندروستییەکانی خەیار چین؟

AM:11:38:16/04/2024

2820 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، هەمووان هەوڵدەدەن ئەو خۆراکانە بخۆن کە ئاوی جەستە زیاد دەکەن و هەستکردن بە گەرما کەمدەکەنەوە لەنێو ئەم خۆراکانەشدا خەیار هەیە.

لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی " hindustantimes" دا باسی لێوەکراوە کە خەیار چەندین سوودی تەندروستی نایاب بە جەستە دەبەخشێت، لەوانەش:

١. وادەکات کەمتر هەست بە گەرما بکەیت.

٢. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

٣. پرۆسەی هەرسکردن ئاسان دەکات.

٤. پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

٥. ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.

٦. رێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات.

٧. ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە.