ئەپڵ خەریکە گرەوەکە بە سامسۆنگ دەدۆڕێنێت

PM:08:15:15/04/2024

10528 جار خوێندراوەتەوە

ئەپڵ لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە رێژەی نزیکەی ١٠٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ژێر فشاری رکابەریی توندی دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید.

ئامارەکان دەریدەخەن کە کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەکی یەکەمدا ٥٠،١ ملیۆن مۆبایلی ئایفۆنی ناردووە، لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا ٥٥.٤ ملیۆن مۆبایلی ناردووە.

باری مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان بە رێژەی ٧،٨٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٨٩،٤ ملیۆن یەکە لەماوەی مانگی یەک تا مانگی ئازار، سامسۆنگ دەستی بەسەر پشکی بازاڕدا گرتووە بە رێژەی ٢٠،٨٪، ئەمەش وایکردووە ئەپڵ لە تەختی پاشایەتی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان دووربخاتەوە.

دابەزینی بەرچاوی فرۆشی کۆمپانیای ئەپڵ دوای ئەوە دێت کە ئاستێکی بەرزی فرۆشی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا و بەتایبەت لە مانگی کانوونی دووەمدا بەدەستهێنا، کاتێک پێش سامسۆنگ کەوت و بوو بە یەکەم کۆمپانیای دروستکردنی مۆبایل لە جیهاندا، بەڵام گەڕایەوە بۆ پلەی دووەم بە پشکی بازاڕی ١٧،٣٪، هاوشانی براندە چینییەکانی وەک هواوی.

کۆمپانیای شاومی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە چین، لە ماوەی چارەکی یەکەمدا بە رێژەی ١٤،١٪ لە بازاڕدا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

H.Y