ئاوی گوێزی هیندی لە کێشەیەکی تەندروستی رزگارت دەکات

PM:05:59:15/04/2024

4692 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی گوێزی هیندی کە بە "خواردنەوەیەکی وەرزشی سروشتی" دادەنرێت، رەنگە هەندێک سوودی تەندروستی چاوەڕواننەکراوی هەبێت، لە دەرەوەی شکاندنی تینوێتی.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی رۆژانە رەنگە ببێتە هۆی چاکبوونەوە بۆ ئەو کەسانەی کە هەوکردنی برینی قۆڵۆنی سووک بۆ مامناوەندیان هەیە، بەپێی ماڵپەڕی فریوێڵ هێڵت.

بە پێی توێژینەوەکە خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی هەموو رۆژێک رەنگە ببێتە هۆی چاکبوونەوە بۆ ئەو کەسانەی کە هەوکردنی برینی سووک تا مامناوەندیان هەیە، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای فریوێڵ هێڵت کە بە "خواردنەوەیەکی وەرزشی سروشتی" دادەنرێت، رەنگە هەندێک سوودی تەندروستی چاوەڕواننەکراوی هەبێت جیا لە شکاندنی تینوێتی لە رۆژێکی گەرمدا.

لەم توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ٤٩ بەشداربوو بۆ ماوەی ٨ هەفتە ئاوی گوێزی هیندییان خواردووەتەوە، لەکاتێکدا ٤٦ بەشداربوو دەرمانی پلاسیبۆیان خواردووە.

هەردوو گروپەکە بەردەوام بوون لە وەرگرتنی دەرمانی ئاسایی خۆیان، بەو پێیەی ئەم جۆرە هەوکردنە پێویستی بە کۆمەڵێک ستراتیژی چارەسەری هەیە، لەوانە دەرمان و گۆڕینی شێوازی ژیان، بەتایبەتی خۆراک.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا، رێژەی نەخۆشی لە ٥٣٪ی ئەو کەسانەی ئاوی گوێزی هیندییان خواردووەتەوە کەمبووەتەوە، لەکاتێکدا رێژەیەکە گەیشتووەتە ٢٨٪ لەو گروپەی کە نەیان خواردووەتەوە.

ئاوی گوێزی هیندی خواردنەوەیەکی ناوازەیە، ئەلکترۆلایت و شیرینی سروشتی تێدایە، ئەمە جگە لەو پێکهاتانەی کە لە خواردنەوە وەرزشییە ئاساییەکان یان ئاوی سادەدا نین.

گوێزی هیندی جۆرێک لە هۆرمۆنی رووەکی دژە هەوکردنی تێدایە کە پێی دەوترێت سایتۆکینین، هەروەها لە تاقیکردنەوە تاقیگەییەکاندا دەرکەوتووە کە ئاوی گوێزی هیندی تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە کەڕوو و دژە ئۆکسێنەری هەیە.

H.Y