هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی سەلمان خان و تەقەی لێدەکرێت

PM:11:23:14/04/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، هونەرمەندی بەناوبانگی هیندیی سەلمان خان لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە مۆمبای لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە هێرش دەکرێتە سەری و تەقەی لێ دەکرێت.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی "ئیندیا تودەی" ، سەلمان خان دۆخی باشە و سەلامەتە، لە ئێستاشدا ئاسایشی خۆی و ماڵەکەی توندتر کراوە.

ئەمە یەكەم جار نییە ئەکتەرە بەناوبانگەکەی بۆڵیود رووبەڕووی هەڕەشە و هێرشكردن دەبێتەوە، پێشتر چەند جارێك پەیامیو هەڕەشە ئامێزی پێگەیشتووە و هەوڵدراوە هێرش بکرێتە سەری.