نەرویج شەو و رۆژێک دەکات بە ٢٦ کاتژمێر

PM:10:22:14/04/2024

4632 جار خوێندراوەتەوە

نەرویج پلان دادەنێت شەو و رۆژێکی تەواو لە ٢٤ کاتژمێرەوە بکات بە ٢٦ کاتژمێر ئەوەش بەو مەبەستەی کە خەڵک کاتێکی زیاتریان هەبێت بۆ بەسەربردن، ئەمە وادەکات کاتژمێرەکانی ئەم وڵاتە لە بری ژمارە ١٢ بە ژمارە ١٣ کۆتایی بێن.

بەپێی رۆژنامەی "زە سەن"، دەسەڵاتدارانی هەرێمی باکووری نەرویج  دەیانەوێت ناوچەیەکی کاتی جیاواز دروستبکەن کە رۆژێکی ٢٦ کاتژمێری تێدا بێت.
دەسەڵاتداران داوایان لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کردووە کرد کە نەرویج بتوانێت رێبەرێکی کات دابنێت کە رۆژەکانی ٢٦ کاتژمێر بخایەنێت نەک ٢٤ کاتژمێر.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە رۆژێکی ٢٦ کاتژمێری کاتێکی زیاتر دەدات بە خەڵک بۆ بەشداریکردن لە "چالاکییەکانی وەک ماسیگرتن، راوکردن، فێربوونی زمانی نوێ، یان تەنها کات بەسەربردن لەگەڵ کەسانی ئازیزیان".

H.Y