کەڵەشێرێک لە ئەمریکا ناکۆکییەکی گەورە دەنێتەوە

PM:08:25:14/04/2024

2992 جار خوێندراوەتەوە

دوو ماڵی دانیشتووی ناوچەی هامپتۆن لە ناوچەی سوفۆلک لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، دووچاری ناکۆکییەکی گەورە بوونەوە بەهۆی دەنگی کەڵەشێرێکەوە.

چیرۆکەکە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لە ئیست هامپتۆن دەستی پێکرد، دوای ئەوەی مارک ئاوێرباخی تەمەن ٥٣ ساڵ، بێزار بوو لە کەڵەشێری ماڵی دراوسێکەی ئیفراین مایۆرگای "براونی"، کە بەیانیان زوو کاتژمێر ٤:٤٥ بەدەنگی بەرز دەیقوقاند بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەردەوام بووە.

ئاوێرباخ بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وتووە، "ببورن، بەڵام ئەوەندە گاڵتەجاڕانە بوو، بۆ ئەوەی بتوانم مامەڵە لەگەڵیدا بکەم، ناچار بووم بچمە لای پزیشک و حەبی خەوتن بخۆم".

پیاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ژاوەژاوەوە مانگانە بە بەهای ١٧٥٠ دۆلار کرێچییەکی لەدەستداوە، هەروەها منداڵەکانی چیتر نایانەوێت لەگەڵیدا بمێننەوە، چونکە ناتوانن بخەون.

ئەو پیاوە چەندین جار سکاڵای لە بەرپرسانی شارۆچکەکە کردووە سەبارەت بە دەنگی ئەو کەڵەشێرە و دەیان داواکاریی بە کات و بەرواری هەر رۆژێکی بێزارکەرەوە نووسیوە.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، سکاڵاکان بووەتە هۆی لێکۆڵینەوەی شارۆچکەیەک کە چەند مانگێکی خایاندووە، خاوەنی کەڵەشێرەکەش تووشی سەرپێچییەکی دەگمەن بووەوە کە لە رابردوودا وێنەی نەبووە.

H.Y